ئه‌ردۆغان یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندى ئیمزا كرد
بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره كورده‌كان و ئه‌وانه‌ى سكاڵايان له دژ تۆمار كراوه راپێچى دادگا بكرێن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئه‌و ياسا نوێيه‌ى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى ئيمزاكرد، كه رێگه خۆشده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره كورده‌كان و ئه‌وانه‌ى سكاڵايان له دژ تۆمار كراوه راپێچى دادگا بكرێن.
له نيوه‌ى دووه‌مى ساڵى رابردوودا سه‌رۆك كۆمارى توركيا داواى له په‌رله‌مان كردبوو، پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتاران هه‌ڵگرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى پێچه‌وانه‌ى سياسه‌تى گشتيى توركيا قسه ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووى دادگايان بكاته‌وه.
له كۆتايى مانگى رابردوودا په‌رله‌مانى توركيا ياساكه‌ى په‌سند كرد.
یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران له لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی توركیا كرابوو كه به ده‌نگی ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په و 20 په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په به كۆی گشتی 376 ده‌نگ په‌سندكرابوو و بۆ واژووكردنی بۆ سه‌رۆك كۆمار نێردراو كه له دوایین رۆژ له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ئیمزاكرا و بۆ جێبه‌جێكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت نێردرا.
هه‌رچه‌نده هه‌ريه‌ك له پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى گه‌لان هه‌ده‌په و چه‌ند پارتێكى ديكه داوايان له دادگاى ده‌ستوورى كردبوو، ئه‌و ياسايه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام دادگاى ده‌ستوورى ياساكه‌ى په‌سند كرد و ئه‌مڕۆش سه‌رۆك كۆمارى واژووى له‌سه‌ر كرد.
به گوێره‌ى ياساكه، په‌رله‌مانتاران پارێزبه‌ندييان نامێنێت و ئه‌وانه‌ى سكاڵايان له‌سه‌ر تۆمار كراوه راپێچى دادگا ده‌كرێن.