بومه‌له‌رزه‌یه‌ك باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران ده‌هه‌ژێنێت
یه‌كه‌م زه‌مین له‌رزه‌ی ناوچه‌كه 123 ساڵ پێش ئێستا تۆماركراوه
K24 – هه‌ولێر
زه‌مین له‌رزه‌كه به گه‌وره‌یی 4 پله‌ی رێخته‌ر له پارێرگای خورسانی شمالی رووداوه. وته‌بێژی رێكخڕاوی هاوكاری و به‌هاناچوونی قوربانیانی بۆمهلهزره رایگه‌یاند زه‌مین له‌رزه‌كه له ناوچه‌یه‌كی به‌دووری 14 كیلۆمه‌تری حسار گهرمخان و 17 كیلۆمه‌تر بجنورد و 36 كیلۆمه‌تری ئه‌سفه‌راین رووداوه كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران.
بومه‌له‌رزه‌كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه رووداوه، كه به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ئێرانی هیچ زیانێكی گیانی و مادی نه‌بووه.
سه‌ید مسته‌فا مورهتهزهوی هه‌روه‌ها وتی تیمه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن و مانگی سوور كه‌مێك پێش روودانی بومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشتنه شوێنه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن له‌كاتی بوونی زیانی گیانی و مادی رێوشوێن پێویست بگرنه‌به‌ر.
یه‌كه‌م زه‌مین له‌رزه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران له پارێزگاری خوراسانی شمالی 123 ساڵ پێش ئێستا تۆماركراوه، كه 15 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ستدابوو و نیوه‌ی شاری بجنوردیش وێران ببوو.