فڕۆكه‌یه‌كی چینی سه‌رئێشه بۆ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی دروست ده‌كات
گۆڕینی هاوسه‌نگی و باڵاده‌ستی هێز راسته‌وخۆ كاریگه‌ری به‌سه‌ر رووداو پێشهاته‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كوریا هه‌یه.
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه‌یه‌كی چینی ئه‌منییه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی ئه‌مریكا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه كه له ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ریای رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌رقاڵی گه‌شتێكی ئاسایی بووه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌قیانوسی ئارام رایگه‌یاند دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی J-10 چینی و فڕۆكه‌ی دۆزینه‌وه‌ی RC-135 هێزی هه‌وایی ئه‌مریكا به‌ره‌ورووی یه‌كتر بوونه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی هێزی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، یه‌كێ له فڕۆكه‌كانی چینی له راده‌به‌ر ئاسایشی فڕۆكه‌ی RC-135 خستۆته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام باس له چۆنییه‌تی نزیكبوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی چینی به فڕۆكه‌ی وڵاته‌كه‌ی ناكات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ـ پێنتاگۆن به رێگه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازی ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چین باسكردووه، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری چین به‌ڵێنی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه داوه.
ئه‌مریكا و چین له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا پشتیوانی له دوو هێزی دژ به یه‌ك ده‌كه‌ن كه هه‌رجۆره به‌ر یه‌ك كه‌وتنی سه‌ربازی یان هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی هاوسه‌نگی و باڵاده‌ستی هێز راسته‌وخۆ كاریگه‌ری به‌سه‌ر رووداو پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی نیمچه دوورگه‌ی كوریا هه‌یه.