به بۆمبی فسفور و هێشوویی ئیدلب و حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كرێن
دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
فرۆكه‌كانی روسیا به بۆمبی فسفور و هێشوویی ئیدلب و حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن، كه به هۆیه‌وه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌ك كه‌سی تریش برینداربوونه.
به پێی هه‌والێكی ئاژانسی ئانادۆل، فرۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا شارۆچكه‌ی كه‌فر حه‌مرا له باكووری حه‌له‌ب و ناوچه حورییهتان به بۆمبی فسفور بۆردومانكردووه. هه‌روه‌ها به بۆمبی هێشوویی هێڕشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌ی مه‌عره‌ت نه‌عمان.
له ناوچه‌ی مه‌عره‌ت نه‌عمان دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌شی كه‌سی تریش بریندار بوونه. له هێڕشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی كه‌فر حه‌مرای حه‌له‌بیش ژماره‌یه‌ك زۆر كه‌س بریندار بوونه.
هه‌ر پاش هێڕشه‌كه‌ی كه‌فر حه‌مرا، ئاگركه‌وتنه‌وه له هه‌ندێ ئۆتۆمبێل و شوێنی نیشته‌جێبوون رووداوه كه تیمه‌كانی به‌رگری و ئاگركوژینه‌وه، ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه.