سلێمانی.. به‌ناوی دابینكردنی مووچه بۆ كه‌مئه‌ندامان پارە لە خەڵکی وەرگیراوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه داوی ئه‌و جۆره كه‌سانه

K24- هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی، روونکردنەوەیەکی لەبارەی فێڵكردن لە خەڵکی بەناوی مامه‌ڵه و ته‌رخانكردنی مووچه و هاوكاریكردنی كه‌مئه‌ندامان و چاودێریی خێزان بڵاوکردەوە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە رێگەی وێبسایتەکەیانەوە ئاشكرایكرد، له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌ڕێگه‌ی جیا جیا ئه‌و زانیارییه‌یان پێداون، كه كه‌سێك یان زیاتر له شاری سلێمانی، به‌ناوی مامه‌ڵه و ته‌رخانكردنی مووچه و هاوكاری بۆ كه‌مئه‌ندامان و چاودێریی خێزان، سودیان له دۆخی خراپی دارایی خه‌ڵك و ساده‌یی هەندێك له هاووڵاتیان وه‌گرتووه و به به‌ڵێنی درۆ و چه‌واشه‌كاری پارەیان له خه‌ڵكی وەرگرتووە".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "له‌وباره‌یه‌وه ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، كه بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی یان راییكردنی هه‌رجۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك، به هیچ جۆرێك فریوی كه‌س نه‌خۆن و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانمانه‌وه بكه‌ن و له راستی و دروستی هه‌ر قسه و قسه‌ڵۆكێك بكۆڵنه‌وه".
ئەو بەڕێوبەرایەتییە هاووڵاتیانیشی ئاگادارکردەوە، كه به‌هیچ جۆرێك له هیچ رێگه‌یه‌كه‌وه هیچ جۆره مووچه و هاوكارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی چاودێریی خێزان یان كه‌مئه‌ندانه‌وه بۆ ماوه‌ی 8 ساڵه بۆ هیچ كه‌س نه‌كراوه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هه‌موو جۆره ته‌رخانكردنێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه راگیراوه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بۆیه هیوادارین هیچ كه‌س فریو نه‌خوات و بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌مانه‌وه بكه‌ن له شار و شارۆچكه‌كان و ئێمه هه‌رده‌م ده‌رگامان له‌سه‌ر پشته بۆ به‌خشینی هه‌ر زانیارییه‌ك به رێگه‌ی راسته‌وخۆ یان ته‌له‌فون یان په‌یوه‌ندی ئه‌لیكترۆنی، داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین، پاره‌ی خۆیان به فیڕۆ نه‌ده‌ن و نه‌یكه‌نه ده‌ستی ئه‌و ساخته‌كارانه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌مباره‌یه‌وه كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌وه، ئه‌وه ده‌توانێت به تۆماركردنی سكاڵا مافی خۆی وه‌ربگرێته‌وه و زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه بداته ئێمه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، تا رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر بگیرێته به‌ر".
H.B