هونه‌رمه‌ند زرار محه‌مه‌د مسته‌فا كۆچی دوایی كرد
دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره بوو
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ند زرار محه‌مه‌د مسته‌فا، دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره له رواندز له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
زرار محه‌مه‌د مسته‌فا جیا له بواری مۆسیقا، له بواره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ریشدا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه، به‌تایبه‌تیش له دامه‌زراندنی تیپی شانۆیی له رواندز، هاوكات نووسه‌رێكی دیاری ده‌قی شانۆییش بووه.
پوخته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌رمه‌ند:
لە ساڵی 1937 لە ڕواندز لە دایكبووە و خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە رواندز و باتاس و هەولێر و پەیمانگەی مامۆستایانی بەعقوبە تەواوكردووە.
ساڵی 1958 قوتابخانەی دەربەندی ڕایات دەكاتەوە و ساڵی 1961 دەگوازرێتەوە قوتابخانەی پاشای گەورە.
ساڵی 1972 بە پێشكەشكردنی موسیقا و شانۆی پاڵەپەستۆ لە نووسینی سەعید ناكام بەشداری لە كۆنگرەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ناوپردان كردووە.
ساڵی 1974 لە ئاوارەیی دا لە ئۆردوگای زێوە لە قوتابخانەی زمناكۆ مامۆستا بووە.
ساڵی 1978 بناغەی تیپی مۆسیقای پاشای گەورەی داناوە و له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا زرار، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری میوزیك پێگه‌یشتوون.