بە هۆی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە گەنجێک گیانی لەدەستدا

پەکەکە لە سنووری گوندەکەیان بۆمبی داناوەتەوە

بۆمبی چێندراوی پەکەکە - ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە
بۆمبی چێندراوی پەکەکە - ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە

K24 - دهۆک

لە ناحیە شێلادزێ-ی سەر بە قەزای ئامێدی بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە، گەنجێک گیانی لە دەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجیکی گوندی بێسەپێ-ی سەر بە ناحیەی شیلادزێ لەکاتی چوونی بۆ شاخی (کورەژار) بەهۆی (تی ئێن تی)یێکی چێندراوی  پەکەکەوە گیانی لە دەستدا".

سەرچاوەکە روونیکردەوە: "گەنجەکە  ناوی جوبرائیل عەبدوڵڵا عوسمانە و تەمەنی 38 ساڵە و خێزاندارە، خەڵکی گوندی ( بێسەپێ)یە لە دەڤەری رێکان".