هێزه‌كانی ئه‌منی له باشوره‌وه ده‌چنه ناو فه‌لوجه
ئالای عێراق له‌سه‌ر بیناكانی گه‌ره‌كی شه‌هیدان به‌رزكراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له باشووره‌وه ده‌چنه ناو فه‌لوجه و گه‌ره‌كی شه‌هیدان به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
به‌پێی به‌یاننامه‌كی سه‌ربازی، هێزه‌كانی عێراقی له باشووری شارهوهكه به‌ره‌و شوێنه‌كانی تر پێشره‌وی ده‌كه‌ن كه ئالای عێراق به‌سه‌ر بیناكانی گه‌ره‌كی شه‌هیدان به‌رز كراوه‌ته‌وه.
جێگری به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی فه‌لوجه رایگه‌یاند هێزی تایبه‌ت چووه ناو گه‌ره‌كی شه‌هیدان. هادی زاید به ئاژانسی ئهسوشهیتد پرێس وتی پێشره‌وی ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی دێت كه هێزه‌كانیان له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه ئه‌منییه‌تی ده‌وروبه‌ری باشووری فه‌لوجه‌یان دابینكردبوو.
له لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند هێرشێكی چه‌كدارانی داعشیان له ناوچه‌ی فه‌تحه له باكووری بێجی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تێكشاندووه.