هه‌ولێر... سبه‌ی شانۆگه‌ری سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی نمایش ده‌كرێت
"نووسینی موحسین محه‌مه‌د و ده‌رهێنانی مامۆستا یونس عوسمانه"

K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی شانۆگه‌ری سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت، كه له نووسینی موحسین محه‌مه‌د و ده‌رهێنانی مامۆستا یونس عوسمانه.
كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس شانۆكار و ده‌رهێنه‌ر به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، سبەی پێنجشەممە (9-12-2021) لەگەڵ پۆلێك لە هونەرمەندانی شاری هەولێر شانۆگەری (سەڵاحەدینی ئەیوبی) نمایش دەکەین.
ئه‌و شانۆكاره راشیگه‌یاند، شانۆگه‌ری (سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) لە نووسینی موحسین محەمەد و دەرهێنانی مامۆستا یونس عوسمانه و لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ کاتژمێر 4ی ئێوارە نمایش ده‌كرێت.
كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس روونیكرده‌وه، "ئه‌و شانۆگه‌رییه له نواندنی خۆم كه رۆڵی قه‌شه‌م هه‌یه و له‌گه‌ڵ مامۆستا خه‌لیل یابه، بهکرمهعروف، وەلید مه‌عروف، زیاد کەریم، مەولان حه‌مه‌ده‌مین، غازی شینە و قاسم نووری، یاسین كه‌ریم، فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د ساڵح و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیكه‌یه.
