پاكستان 100 ده‌ستگیركراوی تاڵیبانی ئازاد كرد
به‌شێكیان له ژێر چاودێریدا ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی پاكستان رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 100 ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان له زیندانه‌كاندا ئازاد كراون.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت، حكومه‌تی پاكستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌و وڵاته له سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند.
به‌رپرسێكی پاكستان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاندووه، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ئازاد كراون.
به‌رپرسه پاكستانییه‌كه ئاشكرایكردووه، ئه‌وانه‌ی ئازاد كراون ناچنه ئه‌فغانستان و هه‌ر له پاكستان ده‌مێننه‌وه و به‌شێكیان له ژێر چاودێریدا ده‌بن.
ئه‌و چه‌كدارانه له ویلایه‌تی خه‌یبه‌ر بهختونخوا ئازاد كراون، كه پایته‌خته‌كه‌ی شاری پیشاوهره.
بڕیار بوو ئاگربه‌ست رۆژی 9ی ئه‌م مانگه كۆتایی بێت، به‌ڵام به هۆی ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌وه، تاڵیبان رازیبوو، بڕیاری ئاگربه‌ست بۆ یه‌ك مانگی دیكه درێژ بكاته‌وه.