فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان: سوپای ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی ده‌كشێته‌وه
پێش كۆتایی ئه‌مساڵ
K24 – هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ره‌تیكرده‌وه، هیچ هێزێكی ئه‌مه‌ریكایی له عێراق بمێننه‌وه و رایگه‌یاند، پێش كۆتایی ئه‌مساڵ، به ته‌واوی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كشێته‌وه و ته‌نیا راوێژكاره‌كان ده‌مێننه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) ده‌ریكردووه، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ره‌تیكردووه‌ته‌وه، هیچ هێزێكی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بمێننه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه به ته‌واوی عێراق به‌جێده‌هێڵن".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن له باره‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "رێككه‌وتنی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆی ستراتیژی كراوه و تیمه ته‌كنیكییه‌كان له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی تاكه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی رۆڵی شه‌ڕكه‌ریان هه‌یه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان".
له به‌یاننامه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئه‌ركی شه‌ڕ به ته‌واوی كۆتایی هاتووه و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌مێننه‌وه ئه‌ركیان راوێژكاری و راهێنانی سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بێت".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه: "به كرده‌وه به‌شی زۆری ئه‌و هێزانه عێراقیان به‌جێهێشتووه و ئه‌وانه‌ی ماون له رۆژانی داهاتوودا ده‌چنه ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵێك راوێژكار له جێگه‌یان ده‌مێننه‌وه بۆ پشتیوانیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق".
ئه‌م به‌یاننامه‌یه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، جه‌نه‌راڵ فرانك ماكنزی، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا 2500 سه‌رباز له عێراق ده‌هێڵێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشێیتدپرێس، ماكنزی گوتی: رۆڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌گۆڕدرێت.
گوتیشی: ئه‌ركی هێزه‌كانمان ده‌بێته راوێژكاری و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی ئاسمانی و یارمه‌تی سه‌ربازی دیكه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و میلیشیایانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، له‌م مانگه‌شدا به‌رده‌وام بوون له توندوتیژییه‌كانیان له دژی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان.
ماكنزی روونیكرده‌وه، ئه‌و گرووپانه ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، به‌ڵام ئێمه عێراق به‌جێناهێڵین.
گوتیشی: ئێمه ته‌نیا له‌و بنكانه كشاوینه‌ته‌وه، كه چیدیكه پێویستمان نین و ره‌نگه قورس بێت پێیان بگه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مه‌ریكاییه گوتی: هێشتا به‌شێك له عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئێمه له وڵاته‌كه‌یاندا بمێنینه‌وه و ده‌كرێت له‌و باره‌یه‌وه هاوڕابین.