کوڕی ئەبو عومەر بەغدادی کوژرا

هەواڵگری عێراق زانیاری ئاشکرا دەکات

ئەبو عومەر بەغدادی - سەرکردەی پێشووتری داعش
ئەبو عومەر بەغدادی - سەرکردەی پێشووتری داعش

K24 - هەولێر

هەواڵگری عێراق کوژرانی کوڕی سەرکردەی پێشووتری رێکخراوی داعشی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند، سوهەیب حامد راوی، کوڕی ئەبو عومەر بەغدادی، سەرکردەی پێشووتری رێکخراوی داعش و والی ئەنبار، لە بیابانەکانی قائیم و باکووری روتبە کوژراوە.

ئاشکرا کردنی زانیاری لەبارەی کوژرانی کوڕی ئەبو عومەر بەغدادی، لەلایەن هەواڵگری سەربازی عێراق، هاوکاتە لەگەڵ یادی چوار ساڵەی راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش لە عێراق.

ناسنامەی سوهەیب حامد راوی، کوڕی ئەبو عومەر بەغدادی
ناسنامەی سوهەیب حامد راوی، کوڕی ئەبو عومەر بەغدادی