پیرۆزبایی له بایدن، تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوی خستووه‌ته شه‌ڕێكی قورس
تره‌مپ بۆ نه‌ته‌نیاهو: بیبی نه‌ده‌بوو ئه‌و كاره بكه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل و پێی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی من بۆم كردی هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا بۆی نه‌كردی".
دوای هه‌ڵبژاردنی جۆو بایدن، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بنیامین نه‌ته‌نیاهو په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ ناردووه، ئه‌و پیرۆزباییهش دۆناڵد تره‌مپی نیگه‌ران كردووه، چونكه پێشتر وا لێكیداوه‌ته‌وه كه نه‌ته‌نیاهو هاوپه‌یمان و هاوڕێیه‌كی نزیكی خۆیه‌تی و پیرۆزبایی له بایدن ناكات، به‌ڵام نه‌ته‌نیاهو به په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ی، تره‌مپی بێهیوا كردووه.
تره‌مپ، هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل، كه به "بیبی"یش ناوی ده‌هێنرێت و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی من بۆ تۆ و ئیسرائیلم كرد، هیچ سه‌رۆكێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆی نه‌كردی"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناساندنی قودس/ ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بۆ ئه‌و شاره، كه چه‌ندین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خۆیان له‌و بڕیاره لاداوه، به‌ڵام تره‌مپ كردی، بڕیاره‌كه‌ش ناڕه‌زایی و نیگه‌رانییه‌كی زۆری وڵاتانی به‌دوای خۆیدا هێنا..
تره‌مپ ئه‌و قسانه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانێكی ئیسرائیلی كردووه، به‌ناوی باراك رافید، كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنێكی كتێبێكه به‌ناوونیشانی "ئاشتی تره‌مپ: رێككه‌وتنی ئیبراهیمی و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
تره‌مپ ده‌ڵێت: "بیبی په‌له‌ی كرد له ناردنی په‌یامی پیرۆزبایی بۆ بایدن، به جۆرێك به‌ر له هه‌مووان په‌یامه‌كه‌ی نارد، بۆیه له‌و كاته‌وه هیچ قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵی نه‌كردووه"، ئه‌و كاره‌ش به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و كوشنده لێكده‌داته‌وه.
ناسناوی بیبی بۆ نه‌ته‌نیاهو به‌كاردێت، كه له منداڵیه‌وه به‌سه‌ریدا بڕاوه، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له كوڕه مام و كوڕه خاڵه‌كانی، به هه‌مان ناوه‌وه نرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی له یه‌كیان جیابكه‌نه‌وه، باپیری ناسناوی بیبی بۆ دانابوو.
نه‌ته‌نیاهو، مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی، پارتی لیكود، نه‌یتوانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێز پێكبهێنێت، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی له‌ده‌ستدا و نووسینگه‌كه‌ی جێهێشت.
بیبی تاكه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله زۆرترین ماوه له پۆسته‌كه‌دا بمێنێته‌وه، كه له ماوه‌ی دوو خولی جیاواز، ساڵانی 1996 – 1999 و 2009 – 2021 سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بووه و به هه‌ردوو خوله‌كه ده‌گاته نزیكه‌ی 15 ساڵ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل، سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه، هاوسه‌ری یه‌كه‌می ناوی میرمیان حه‌ران بووه و له ساڵانی 1972 – 1978، له‌و هاوسه‌ره‌ی كوڕێكی هه‌یه به‌ناوی نوا، هاوسه‌ری دووه‌م فلویر كه‌یتس 1981 – 1984 و هیچ منداڵێكی لێی نییه، هاوسه‌ری سێیه‌میشی سارا نهتهنیاهویه له ساڵی 1991 هاوسه‌رگیریان كردووه، دوو كوڕیان هه‌یه به‌ناوه‌كانی یائیر و ئهڤنیر.