به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه له ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته‌كه باری له‌ناكاویان راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
گه‌رده‌لوولێكی وێڕانكه‌ر رووی له ویلایه‌تی كنتاكیی و ژماره‌یه‌ك ویلایه‌تی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد و به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌لایه‌نی كه‌م 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاندی بیشیر، حاكمی ویلایه‌تی كنتاكی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و گه‌رده‌لووله‌وه له ویلایه‌ته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، زۆر له 50 كه‌س زیاتر بێت و گومانی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌یان له نێوان 70 بۆ 100 كه‌س بێت، بۆیه دۆخه‌كه زۆر تۆقێنه‌ره".
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌سه‌ر زاری ئاندی بیشیر بڵاویكرده‌وه، "پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانیان زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتر بێت كه راگه‌یه‌ندراوه" و جه‌ختی كرده‌وه، "راپۆرته هه‌واڵییه‌كان تووشی دڵه‌ڕاوكێمان ده‌كه‌ن".
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گوته‌بێژی خزمه‌تگوزاری ئیداریی فریاگوزاری له‌و ویلایه‌ته رایگه‌یاندووه: "به‌رپرسانی به‌هاناوه‌چوون له ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و بریندار بوونه، دڵنیا نه‌بوونه‌ته‌وه".
هه‌وره‌ها ئاندی بیشیر باری له‌ناكاوی له ویلایه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌ش، "ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی هه‌ڵیكردووه، خراپترینی گه‌رده‌لووله‌كانی ساڵانێكی زۆری رابردوو بووه".
H.B