راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
گرووپه ده‌ستگیركراوه‌كه خه‌ڵكی وڵاتێكی ئه‌فریقیان
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌یان كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن گرووپێكی ئه‌فریقییه‌وه هێنرابووه هه‌رێمی كوردستان و تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیركران و راده‌ستی دادگا كران.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەك لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاكدا بگرن، کە لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان، کە لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەك: (تەحین، ژاژی، کەشك، رەیحان و ئارد) بوو، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی و پلانێکی تۆکمەی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئەو گرووپە پێکهاتبوو لە چوار هاووڵاتیی ئەفریقیي خەڵکی وڵاتی (غانا)، کە ئەم ماددە هۆشبەرانەی هێناوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە پێی ماددەی (14) لە یاسای سزادانی ماددە هۆشبەرەکان، دەستگیر کران و رادەستی دادگا کران.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
H.B