رۆژنامه‌ی تایمز: واشنتن و ته‌لئه‌ڤیڤ نه‌خشه‌ی هێرشكردنه سه‌ر تارانیان داڕشتووه
"ده‌بێت هێرش بكه‌ینه سه‌ر ئێران"
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، له ئێستا گفتوگۆكان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌ن به رێكه‌وتنی كۆتایی، له به‌رامبه‌ردا پلان و نه‌خشه‌ی هێرشكردنه سه‌ر تاران وه‌ك بژارده‌ی دیكه به‌رده‌سته.
رۆژنامه‌ی تایمز له‌سه‌ر زاری ریتچارد سبهنسر رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له واشنتن و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێرانیان كردووه، به‌تایبه‌ت مووشه‌كبارانی پێگه ناووكییه‌كانی تاران، له ئێستادا جیهان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات ئایا هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئێران، یاخوود له ڤییه‌ننا ده‌گه‌نه رێكه‌وتنی كۆتایی.
له‌ساڵی 2007 جۆن مه‌ككه‌ین ئه‌وكاته‌ی كاندید بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ده‌بێت هێرش بكه‌ینه سه‌ر ئێران.
جۆن بۆڵتن جێگری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2015 له رێگه‌ی گوتارێكدا داوایكرد هێرشی سه‌ربازی بكرێته سه‌ر ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناووكیهكهی تاران كۆتایی پێبێت.
كاتێك بۆڵتن له سه‌رده‌می تره‌مپ بووه راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو كات داوای ده‌كرد هێرش بكرێته سه‌ر ئێران و ئێرله‌ندا.
زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی نهخشهیهكن بۆ لێدانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، به‌ڵام پێشوازی له‌و بیرۆكه‌یه نه‌كراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ڤییه‌ننا له‌باره‌ی سنوورداركردنی توانا ناووكییه‌كانی ئێران به‌رده‌وامه، به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران، هه‌ستیش به‌وه ده‌كرێت دۆخه‌كان وه‌ك جاران نین.