ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانی دڕاند ده‌ستگیركرا
له رێگه‌ی كامیرای چاودێرییه‌وه ئاشكراكرا كه په‌لاماری ژووری ئایینه جیاوازه‌كانی زانكۆیه‌كی داوه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی زانكۆی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردووه، كه ژماره‌یه‌ك كتێبی ئایینی و قورئانێكی له ناو هۆڵی ئایینه جیاوازه‌كان له كتێبخانه‌ی ئه‌و زانكۆیه دڕاندووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پیاوه‌كه زیانی به هۆڵه‌كه‌ش گه‌یاندووه و له رێگه‌ی كامیرای چاودێرییه‌وه ئه‌نجامده‌ره‌كه‌یان ئاشكراكردووه.
به‌ر له‌وه‌ی پیاوه‌كه ده‌ستگیربكرێت، ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیی ئیسلامیی ئه‌مه‌ریكا رووداوه‌كه‌ی به تاوانی ره‌گه‌زپه‌رستی لێكداوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی قوتابیانی ئیسلامیش له زانكۆی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له هه‌ژماری ته‌یبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی چه‌ند كتێبێكی ئایینی و قورئانێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه دڕاون و هه‌ندێكیشیان سووتێنراون.
ماڵپه‌ڕی "ئه‌ی زێد فاملی" بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، ئه‌و هۆڵه له‌لایه‌ن قوتابییه موسڵمانه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، كه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن، تێیدا ئاسووده‌ن و ده‌توانن به سه‌لامه‌تی له ناو زانكۆكه بمێننه‌وه.
رووداوه‌كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو روویداوه، كه "ویسڵی وانگه‌ر"، (ته‌مه‌ن 38 ساڵ)، هه‌ڵده‌كوتێته هۆڵی ئایینه جیاوازه‌كانی كتێبخانه‌ی زانكهكه، به‌ڵام له رێگه‌ی كامیرای چاودێرییه‌وه ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی ئاشكراكرا و رۆژێك دوای رووداوه‌كه ده‌ستگیركرا، پۆلیسیش ئاشكراشی كرد، دوای ده‌ستگیركردنی، تۆمه‌تباره‌كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریشی پێگیراوه.
مایكل تۆمسن، سه‌رۆكی پۆلیسی زانكۆی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "به‌هیچ شێوه‌ك لێخۆشبوو‌ن له زانكۆی ئه‌ریزۆنا بۆ ئه‌و جۆره ره‌فتاره نه‌شیاوانه نییه".
ئاده‌م وۆڵف، گوته‌بێژی پۆلیسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا روونیكرده‌وه، له یاسای ئه‌ریزۆنا به‌ندێك نییه تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاوانی ره‌گه‌زپه‌رستی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ره‌فتاره له‌لایه‌ن دادگاوه ئاماژه‌یه‌كه بۆ سزایه‌كی توند، گوتیشی: تا ئێستا نازانین ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستگیركراوه، پاڵنه‌ری ره‌فتاره‌كه‌ی چییه.