"بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، هێزەکانی ئیسرائیل خرانە حاڵەتی ئامادەباشی"
ئیسرائیل ئەمەریکای ئاگادار کردووەتەوە
K24 - هەولێر
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، ئەمەریکای ئاگادار کردووەتەوە، هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
بێنی گێنتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە دوای سەردانەکەی بۆ واشنتن، بە میدیاکانی ئیسرائیلی راگەیاندووە، بەرپرسانی ئەمەریکای ئاگادارکردووەتەوە لەوەی هێزەکانی ئیسرائیل خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ لێدانی ئێران.
هەروەها وەزیری بەرگری ئیسرائیل گوتیشی، ئیسرائیل خۆی ئامادەکردووە، بۆ هەر ئەگەرێکی سەربازیی.
ئاشکراشی کرد، پلانی سەربازی ئیسرائیلی پێشکەش بە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمەریکا کردووە و داواشی لە کۆشکی سپی کردووە، فشارەکانیان بۆ سەر ئێران زیاتر بکەن.
لەلایەکی دیکە رۆژنامه‌ی تایمز-ی بەریتانی لە راپۆرتێک‌دا ئاماژەی بەوەداوە، هه‌ریه‌ك له واشنتن و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێرانیان كردووه، به‌تایبه‌ت مووشه‌كبارانی پێگه ناووكییه‌كانی تاران، له ئێستادا جیهان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات ئایا هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئێران، یاخوود له ڤییه‌ننا ده‌گه‌نه رێکكه‌وتنی كۆتایی.