ماڵی ئێزدیی دژی ره‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
ماڵی ئێزدیی له دژی ره‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه و رێگرتن له ده‌وامی ره‌سمی دامه‌زراوه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ماڵی ئێزدیی له دژی ره‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه و رێگرتن له ده‌وامی ره‌سمی دامه‌زراوه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه واژووی قولو عه‌ڤدۆ سلێمان، سه‌رۆكی ماڵی ئێزدی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ره‌خنه له نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری و دیموكراتی شنگال گیراوه، كه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و تێیدا هاتووه: ئێمه وه‌ك ماڵی ئێزدی به ته‌واوی ئه‌و بڕیاره‌ی ئیداره‌كه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و ره‌فتاره نه‌رێنیانه قبووڵكراو نیین و خزمه‌تی ره‌وشی ناوچه‌كه ناكه‌ن و له لایه‌ن لایه‌نێكی ناشه‌رعیی و نایاساییه‌وه ده‌ركراون، كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی نییه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمه له ماڵی ئێزدی له شنگال، له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و هاتنه‌ئارای ئاشتی بۆ شنگالی وێرانكراو، پشتیوانی یاسا و سیستمی گشتیی ده‌وڵه‌تین.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا، ماڵی ئێزدی نووسیویه‌تی: بژی عێراق به خاك و گه‌له‌وه، بژی هێزه ئه‌منییه پاڵه‌وانه‌كانی عێراق، بژی قه‌ومیه‌تی ئێزدی پیرۆز.