ركابه‌ره‌كه‌ی ماكرۆن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاندیدبوونییه‌وه دژایه‌تی توركیا ده‌كات
ئه‌ریك زمور: ئه‌رمینیا ده‌وڵه‌تێكی مه‌سیحییه و كه‌وتووه‌ته چه‌قی ئیسلامه‌وه.. سه‌ردانی مۆنۆمێنتی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كانی ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
ئه‌ریك زمور، كاندیدی راستڕه‌وی توندڕه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2022ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌رمینیا داوایكرد، "به‌شێوه‌یه‌كی باشتر" به‌رگری له ئه‌رمینیای مه‌سیحی بكرێت و گوتی: "ئه‌و ده‌وڵه‌تێكی مه‌سیحییه و كه‌وتووه‌ته چه‌قی ئیسلامه‌وه".
زمور كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی كلێسای "خۆر فیراب"ی كرد له ئه‌رمینیا، گوتی: "له هه‌موو جارێك رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا چه‌ند پاڵه‌وانێك ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و ته‌حه‌دییه گه‌وره‌یه‌ی نێوان مه‌سیحی و موسڵمانه‌كان رووبه‌ڕووی یه‌كتریان بكه‌نه‌وه".
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نزیكترین كلێسای ئه‌رمه‌نی له سنووری توركیا، ئه‌ریك گوتی: "ئێمه ئه‌وه لێره تێبینی ده‌كه‌ین، له ئه‌رمینیا، ده‌وڵه‌تێكی مه‌سیحی (...) له‌ناو جه‌رگه‌ی ئیسلامی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تێبینی ئه‌وه‌مان كرد كه فه‌ره‌نسییه‌كان له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یان شكستیان هێناوه، چونكه ئه‌وان قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كرداری به‌رگری له ئه‌رمینیا ناكه‌ن".
بڕیاریشه به‌یانی ئه‌ریك سه‌ردانی مۆنۆمێنتی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان بكات له نزیك یه‌ریڤان، كه له‌وباره‌یه‌وه كاندیده توندڕه‌وه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان كارێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر و ئاشكرایه و توركیاش له ره‌تكردنه‌وه‌یدا هه‌ڵه‌یه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو خۆپیشانده‌ران له فڕۆكه‌خانه‌ی یه‌ریڤان له دژی سه‌ردانه‌كه‌ی زمور رژانه سه‌ر شه‌قام و به درووشمی "ره‌گه‌زپه‌رست" پێشوازییان لێ‌كرد و له‌سه‌ر دروشمه‌كانیان به زمانی فه‌ره‌نسی نووسیبوویان: "ئه‌ی ئه‌ریك زمور پێشوازی لێكراو نیی".
سه‌رچاوه: AFP
H.B