ڤیدیۆ.. شۆفێرێک لەبری سپێر 4  بۆڵبرینگ دەخاتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی

ئۆتۆمبێلەکەی چەند کێشەیەکی تێدا بووە و ناچار بووە پەنا بۆ بەکارهێنانی ئەو بۆرد و بۆڵبرینگانە ببات

دیمه‌نێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌
دیمه‌نێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

شۆفێرێک لە ئەفریقای باشوور، 4 بۆڵبرینگ و بۆردێک لەبری سپێری ئۆتۆمبێلەکەی بەکاردەهێنێت و کارەکەی سەرنجی بەکارهێنه‌رانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رادەکێشێت.

لە هەواڵێکی وێبسایتی "دەیلی مەیڵ"ـی بەریتانی، ڤیدیۆی شۆفێرێک بڵاوکرایەوە، کە بۆ بەردەوامیدان بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی، 4  بۆڵبرینگ و بۆردێکی لەژێر ئۆتۆمبێلەکەیدا لەبری تایە جێگیر کردووە.

ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری ئۆپڵ کۆرسایە و لە ناوچەی بێلڤیلی لێی دەخوڕێت، بەڵام خێراییەکەی لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تردا کەمترە.

شۆفێرەکە باسی لەوە کرد، ئۆتۆمبێلەکەی چەند کێشەیەکی تێدا بووە و ناچار بووە پەنا بۆ بەکارهێنانی ئەو بۆرد و بۆڵبرینگانە ببات.