مەکگۆرک: واشنتن پابەندە بە رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ عێراق

"واشنتن بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی بەغدا"

برێت مەکگۆرک
برێت مەکگۆرک

K24 - هەولێر

ئەمەریکا پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ عێراق دووپاتدەکاتەوە و جەختیشدەکاتەوە ناوچەکە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە بەکارناهێنن.

برێت مەکگۆرگ، رێكخه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە رێککەوتنی ستراتیژی نێوان واشنتن و بەغدا.

راشیگەیاند، ئەمەریکا خاک و ئاسمان و ئاوی عێراق، بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتێکی ناوچەکە بەکار ناهێنێت، هەروەها پشتیوانی ئەمەریکا بۆ عێراق بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

ئەم گوتانەی برێت مەکگۆرک، لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا هات، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، کە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو.

Fly Erbil Advertisment