هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دێرزوور دابه‌زین و ژماره‌یه‌ك داواكراویان ده‌ستگیركرد
به ڤیدیۆ.. له‌كاتی دابه‌زینه‌كه پێكدادان روویداوه و 3 كه‌سیش كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سانای سووری، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌لیكۆپته‌ر له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دێرزوور دابه‌زیون و ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركردووه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه‌كه، له كاتی دابه‌زینی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، پێكدادان روویداوه، ئاژانسه‌كه باس له كوژرانی 3 كه‌سیش ده‌كات، به‌ڵام تا ئیستا سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان كوژرانی ئه‌و 3 كه‌سه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 13ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021، ئه‌نجامدراوه و سه‌ربازان لە شاری بوسه‌یره‌ی رۆژهه‌ڵاتی دێرزوور دابەزینێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا و تەقەیەکی زۆریان بەسەر ماڵان و زەوییە کشتوکاڵییەکاندا کردووه.
پێشتر و رۆژی 7ی ئه‌م مانگه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە شارۆچکەی ئەلشەهیلی دێرەزوور جارێكی دیكه دابه‌زیون و ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركردبوو.
ساتی یه‌كه‌می دابه‌زینی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له دێرزوور، ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌بیسترێت