تیروپشكی قۆناخی 16 چامپیۆنزلیگ یاریی ئاگرینی لێكهوتهوه
تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ راكێشرا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی بێنفیكا ده‌بێته‌وه، پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13 دێسێمبه‌ری 2021، له شاری نیۆنی سویسرا، به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌كان، تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ راكێشرا.
بەگوێرەی یاساکانی یوێفا، دوو یانەی یەک وڵات و دوو یانەی یەک کۆمەڵە لە قۆناخی 16 بەر یەکتری ناکەون، ئه‌مه‌ش وایكرد كه یانه‌ی ریال مه‌درید له قۆناخی 16 رووبه‌ڕووی بێنفیكا ببێته‌وه، یانه‌ی بایرن میونشن و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن.
یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی و سالزبێرگی نه‌مساویی له‌م قۆناخه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یانه‌ی ئینته‌ر میلان و ئا‌یاكس ئه‌مستردامیش به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتد رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش بهیهكگهیشتنهوهی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لێكهوتهوه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، ڤیاریال و مان سیتی به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن، سپۆرتینگ لیسبۆن و یوڤێنتۆسیش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و چێڵسی ئینگلیزیش به‌رامبه‌ر لیلی فه‌ره‌نسی یاری ده‌كات.
-یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ رۆژی 27ـی مایۆی 2022 لە شاری سان پیتەربورگ لە رووسیا دەکرێت، ئەم وەرزە بۆیەکەمجار لە مێژووی چامپیۆنزلیگ لە قۆناخە یەکلاکەرەوەکان سیستەمی هەژمارکردنی گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆت پەیڕەو ناکرێت، واتە گۆڵکردن لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگای خۆت هەروەکو یەک دەبێت.