بنکەی یاسادانانی هەرێمی کوردستان ده‌ستبه‌كارده‌بێت
سه‌رۆكی بنكه‌كه: له‌مه‌ودوا كار به‌كاغه‌ز ناكه‌ین و هه‌موو زانیارییه‌كان له مۆبایله‌كه‌ت به‌رده‌ست ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
د. وەعدی مزووری، سەرۆکی بنکەی یاسادانانی هەرێمی کوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئامانجی درووستبوونی بنكه‌كه كۆكردنه‌وه و ئه‌رشیڤكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌یه، كه له ساڵی 1992ـه‌وه تا ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌مه‌ودوا كار به‌كاغه‌ز ناكه‌ین و هه‌موو زانیارییه‌كان له مۆبایله‌كه‌ت به‌رده‌ست ده‌بێت.
د. وەعدی مزووری، سەرۆکی بنکەی یاسادانانی هەرێمی کوردستان گوتی: دوای فه‌رمانی دامه‌زراندنی بنكه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه له مانگی ئابی 2019، لیژنه‌یه‌ك بۆ درووستكردنی ئه‌و بنكه‌یه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، دواتر ئه‌و لیژنه‌یه نه‌خشه رێگه‌یه‌كی بۆ بنیاتنانی بنكه‌كه دانا، كه به چه‌ند قۆناغێك بنكه‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
گوتیشی: "بنكه‌كه ئه‌ركێكی زۆر گرنگی له ئه‌ستۆیه، ئه‌ویش كردكردنهوهی هه‌موو ئه‌و زانیاری و یاسایانه‌یه، كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ركراون، سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992ـه‌وه تا ئێستا دهریكردهوه، له‌و بنكه‌یه‌دا كۆده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و یاسایانه‌شی له داهاتوودا ده‌رده‌كرێن و زانیارییه‌كان نوێ ده‌كرێنه‌وه.
سەرۆکی بنکەی یاسادانانی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، بنكه‌كه هه‌موو زانیارییه‌كانی به شێوازی ئه‌لیكترۆنی ده‌خاته به‌رده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكێك به ئاسانی ده‌ستی پێبگات، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێك بۆ به رۆشنبیركردنی لایه‌نی یاسایی له كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌مه بۆ قۆناغی یه‌كه‌م به‌رده‌ست ده‌بێت.
ئاشكراشی كرد، له قۆناغی دووه‌مدا هه‌موو ئه‌و بڕیار و رێنمایی و په‌یڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردوون، له‌و بنهكهیهدا كۆده‌كرێنه‌وه و ده‌خرێنه به‌رده‌ستی هه‌موو لایه‌ك، ئه‌مه‌ش جگه له به‌رچاوڕوونی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ توێژه‌ران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆ یاساناسان و دادگا و دادوه‌ران كاره‌كه ئاسانتر ده‌بێت، له‌هه‌مانكات بۆ په‌رله‌مانتارانیش ئاسانكارییه.
د. وەعدی مزووری روونیكرده‌وه، له‌مه‌ودوا ئه‌وی پێویستی به هه‌ر یاسایه‌ك بێت، پێویست ناكات كاغه‌ز هه‌ڵبده‌نه‌وه، به‌ڵكو له رێگه‌ی كلیككردنهوه له مۆبایله‌كه‌ت ده‌ستت به هه‌موو یاساكانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گات، ئه‌وه‌ی زیاتریش ئاسانكاری كردووه، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مواری یاساكان ده‌بێت، له‌كاتێكدا یاسامان هه‌یه، تا ئێستا 7 جار هه‌مواركراوه‌ته‌وه، هه‌رجارێكیش هه‌موار كرابێته‌وه، ته‌نیا گۆڕانكارییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بنكه‌كه‌مان نوێیه و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش یه‌كه‌م جاره شتێكی ئه‌وها بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، كۆكردنه‌وه‌ی یاساكه گرنگی ته‌نیا بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان نییه؛ به‌ڵكو سوودی بۆ یاساناسان و دادوه‌ر و دادگاكانی عێراقیش هه‌یه، زۆرجار ویستوویانه یاسایه‌ك به‌ده‌ستبخه‌ن، به ئاسانی به‌رده‌ست نه‌بووه، ئه‌م كاره هه‌نگاوێكی باشه و هه‌موو یاساكان له‌و بنكه‌یه‌دا به‌رده‌ست ده‌بێت، كه بریتییه له 389 یاسا و 153 بڕیار كه له ساڵی 1992ـه‌وه تا ئێستا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ركراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام نوێ ده‌كرێته‌وه.
سەرۆکی بنکەی یاسادانانی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بنكه‌كه ده‌بێته ئه‌رشیڤێكی نیشتمانی، بۆیه له رێگه‌ی ئیمیڵه‌وه هه‌ر پێشنیازێك بۆ پێشخستن و به‌ره‌وپێشبردنی بنكه هه‌بێت، له‌به‌رچاوده‌گیرێت، بنكه له‌مڕۆه‌وه كراوه‌ته‌وه و تا 3 مانگیش به شێوه‌ی ئه‌زموونی زانیارییه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات.
باسی له‌وه‌ش كرد، له قۆناغێكی دیكه‌دا بنكه‌كه كار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆتۆكۆلانهش ده‌كات، كه دانیشتنی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین، هۆكاری ده‌ركردنی هه‌ر بڕگه و یاسایه‌ك تۆمار بكه‌ین و لێره‌دا بیخه‌ینه به‌رده‌ست، ئه‌مه هه‌نگاوێكی نوێیه، ته‌نانه‌ت له بنكه‌ی یاسادادانی عێراقیش ئه‌مه نییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، بنكه‌ی یاسادانان به‌شێوه‌یه‌ك كارئاسانی ده‌كات، كه رۆتین كه‌م بكرێته‌وه، كارپێكردنی كاغه‌ز باوی نامێنێت، هه‌موو داتاكان به شێوه‌ی فایلی "وۆرد" و "pdf" له مۆبایله‌كه‌ت به‌رده‌ست ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی یاسای چاكسازی.