ئاكرێ.. كه‌سێك له‌سه‌ر ئازاردانی گوێدرێژ ده‌ستگیركرا
داواكاری گشتی هاتووه‌ته ده‌نگ
K24 - ئاكرێ:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه تێیدا هاووڵاتییه‌كی گوندی گسێ له ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ، گو‌ێدرێژێك به ئۆتۆمبێل راده‌كێشێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، له‌سه‌ر سكاڵای دادوه‌ری گشتی، حاكم سامی، ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركرا كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئاژه‌ڵه‌كه ئه‌نجامدابوو، رووداوه‌كه‌ش له گوندی بامشمشی سه‌ر به ناحیه‌ی دینارته تۆماركراوه.
ئێستا ئه‌و كه‌سه به مادده‌ی 482 رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سێك گوێدرێژێكی له داوه‌ی پیكابه‌كه‌ی به‌ستووه‌ته‌وه و به خێرایی ده‌ڕوات و گوێدرێژه‌كه له دواوه راده‌كێشێت.
ئه‌و كاره نیگه‌رانی ئاژه‌ڵدۆستانی ئاكرێی لێكهوتهوه و له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی، ئه‌مڕۆ ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركرا كه گوێدرێژه‌كه‌ی ئازاردابوو.