گه‌نجترین پزیشكی دهۆك بڕوانامه‌ی بۆردی كوردستانی به‌ده‌ستهێنا
بچووكترینی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه كه توانیبێتی ئه‌و بڕوانامه‌یه به‌ده‌ستبهێنێت
K24- دهۆك:
له دهۆك بچووكترین پزیشكی ددان توانی بڕوانامه‌ی بۆردی كوردستان له بواری بنیاتنانی ددان به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌نه‌س میقداد سه‌نعان، گه‌نجترین پزیشكه، كه توانیویه‌تی له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌و بڕوانامه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌نه‌س میقدادی پزیشك له دایكبووی ساڵی 1990ـه و له ساڵی 2014 له زانكۆی دهۆك/ كۆلیژی پزیشكیی ددان بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه و دوای ته‌نیا دوو ساڵ، له ئه‌نجومه‌نی بۆردی كوردستان وه‌رگیراوه و ئێستاش بڕوانامه‌ی بۆردی كوردستانی له بواری چاندنی ددان به‌ده‌ستهێناوه.
H.B