سهرۆكی ههرێمی كوردستان سوپاسی كهنهدا دهكات
K24 - ههولێر:
لەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی کەنەدا، ڕایگەیاند ئەرکی وەک باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆتایی هاتووە و دڵخۆشە بەوەی لەماوەی کارکردنیدا ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کەنەدا بەڕادەیەکی زۆر پێشکەوتووە و دەرفەتی پێشخستنی زیاتریش هەیە.
باڵیۆزی کەنەدا خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی لەوەی وڵاتەکەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش، هاوکاریی پێشمەرگە دەکات و ڕایگەیاند پێشمەرگە بەو ئیمکاناتە لۆجستییە کەمەوە کە لەبەردەستییەتی ئازایەتییەکی بێوێنەی نیشان داوە و لە جیهاندا دەبێتە ناسنامەی کوردستان و هێمای ئازایەتی.
لەبەرامبەردا بارزانی سوپاسی وڵاتی کەنەدای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش هاوکاریی کوردستانییان کردووە و ستایشی ڕۆڵی کەنەدای لە شەڕی دژی تیرۆر كرد.