له دێرزوور هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا
ده‌نگی چوار ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك بیستراوه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنووری دێرزوور له خۆرهه‌ڵاتی سووریا، رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ر له ده‌وروبه‌ری دێرزوور بۆردومان كراوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی سپۆتنیك، بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه سهبازییهكه كراون، كه هێزی ئه‌مه‌ریكا تێیدا جێگیر كراون و پاسه‌وانی له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتیی له سووریا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ده‌نگی چوار ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك بیستراوه. دووكه‌ڵ له سه‌ربازگه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه.
دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌كه گوێیان له ده‌نگی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی سه‌ر به سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه، كه به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سایتی رۆژنامه‌ی "الوطن"ی سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له نزیك كێڵگه‌كه رووبه‌ڕووی هێرشێكی مووشه‌كی بووه‌ته‌وه.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵیی ره‌سمیی سووریا، ناسراو به "سانا" بڵاویكرده‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆردومانه‌دا هێرشێكی چه‌كداری كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) له ناحیه‌ی زوبیانی نزیك له سه‌ربازگه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه.
به‌شێكی زۆری رووبه‌ری پارێزگاكانی حه‌سه‌كه، دێر زوور و ره‌ققه، كه ناوه‌ندی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی سووریا و وزه‌ن، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدان، كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پشتیوانی ده‌كرێن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق، ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، نه‌وتی سووریا به قاچاغ ده‌فرۆشن و ئه‌وه‌ش به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری سووریا ناوده‌به‌ن.
له كۆتاییه‌كانی 2019دا سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كشێته‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی بوه‌وه و به هۆی فشاری ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌یه‌وه، بڕیاری دا 900 سه‌رباز له خۆرهه‌ڵاتی فورات بهێڵێته‌وه، به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه.