بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ته‌قێندرایه‌وه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d2d58bfc-79c2-4396-bb8e-c8588603b57c/karkuk.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

بۆڕییەکی گواستنەوەی نەوت لە رێگەی نێوان دووبز - کەرکووك لە رێگەی بۆمبێکی چێنراوەوە تەقێنرایەوە.

ئەو بۆڕییە، نەوتی لە کۆمپانییای نەوتی باکوورەوە بۆ کێڵگەی ھاڤانە، لەوێشەوە بە بۆڕییەکانی ھەرێمی کووردستاندا بۆ بەندەری جەیھانی تورکی دەگواستەوە.

ئەندامێکی لێژنەی نەوت و وزەش لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك ئاشکرای دەکات, ئەو بۆڕییە زیاتر لە مانگێکە بە ھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوت لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەوتی پێدا ناڕوات, ئەوەی کە سووتاوە تەنیا ئەو نەوتەی ناو بۆڕییەکە بووە کە مابووەوە و  ئێستا ئاگرەکەی کۆنترۆڵکراوە.