وه‌زیری به‌رگری سوریا له ئێرانه
كۆبوونه‌وه‌ی سێ قووڵی بۆ پاراستنی رژیمی ئه‌سه‌د له تاران به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر
وه‌زیری به‌رگری سوریا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له كۆمبونه‌وه‌ی سێ قووڵی گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی به به‌شداری هه‌ر یه‌ك له ئێران و روسیا و سوریا به‌ڕێوه بچێت.
دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه و نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی قه‌یرانی سوریا و چۆنییه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رسێ لا بۆ پاراستنی رژیمی ئه‌سه‌د و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
فه‌هد جاسم فه‌ریج وه‌زیری به‌رگری سوریا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه كه هه‌ردو وڵات له به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی سونه له ناوچه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی سعودیا هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیژییان هه‌یه.
له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، به‌تایبه‌تی له پارێزگای حه‌له‌ب، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی ئێرانی كوژران كه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بوونه.