"له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو ئیتاڵیا سه‌ركردایه‌تی ناتۆ ده‌كات"
"وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و باڵیۆزی ئیتاڵیا جه‌ختیان له كاركردنی پێكه‌وه‌یی نێوان به‌غدا و رۆما كرده‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق، له میانی دیداریان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه، جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كرده‌وه و ده‌شڵێت، " له ناوه‌ڕاستی 2022 ئیتاڵیا سه‌رۆكایه‌تی ناتۆ ده‌كات".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، د. فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ماوریتسیۆ كریكانتی باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه و باڵیۆزی ئیتاڵیا جه‌ختیان له كاركردنی پێكه‌وه‌یی نێوان به‌غدا و رۆما كرده‌وه، روونیكرده‌وه، رێكه‌وتنی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران له ڤییه‌ننا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر دۆخی ئه‌منی عێراق ده‌بێت.
باڵیۆزی ئیتاڵیا ئاماژه‌یپێكرد، پاڵپشتی به‌غدا ده‌كه‌ن، ستایشی سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ده‌كه‌ن.
كریكانتی ئه‌مڕۆ وه‌ك باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا كارنامه‌ی خۆی پێشكه‌ش به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد و گوتی:" له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2022، ئیتاڵیا ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تیكردنی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.