وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئامادەییان بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی پشتیوانی دەربڕی
تیمێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سەردانی بنکەیه‌كی راهێنانیان كرد
K24 – هه‌ولێر:
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی بنکەی مەشق و راهێنانەکانی کانی قڕژاڵەی کرد و ئامادەیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ هاوکاریکردن و دابینکردنی هەموو پێداویستیەکی هێزەکانی پشتیوانی دەربڕی.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، ئەمڕۆ (چوارشەممە 15ـی کانونی یەکەمی2021)، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە یاوەری لیوا روکن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، سەردانی بنکەی مەشق و راهێنانەکانی کانی قڕژاڵەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی (یەک)ـیان کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن سیھاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و ئەفسەرانی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی1، پێشوازیان لێ کرا.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، ئامانج لە سەردانەکەی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون، لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی( خولی پێنجی پیادە)ـی پێشمەرگەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پشیوانی یەک بوو، کە لەو بنکەیە بەڕێوەدەچێت.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، خۆشحاڵی خۆی بە توانا و پابەندبوونی هێزەکە بە پرەنسیپی سەربازی لە مەشق و راهێنان لەم خولەدا نیشاندا، ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکاریکردن و دابینکردنی هەموو پێداویستیەکی هێزەکانی پشتیوانی دەربڕی.