عێراق: وەبەرهێنان لە سەرجەم بڕی گازی هاوتای نەوت دەکەین

بڕەکەی دوو ملیار و 700 ملیۆن پێ سێجا دەبێت

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ ساڵی 2024 وەبەرهێنان لە سەرجەم بڕی گازی هاوتای نەوت لە پڕۆسەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو دەکەن، کە بڕەکەی دوو ملیار و 700 ملیۆن پێ سێجا دەبێت.

حامد ئەلزەوبەعی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2015ـەوە دەستیان بە وەبەرهێنان لە گازی هاوتای نەوت کردووە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارە و کارگە پیشەسازییەکانی دیکە بەکاری دەهێنن، کە وەبەرهێنان لە 700 ملیۆن پێ سێجای 2015 بۆ ملیارێک 500 ملیۆن سێجا بەرزبووەتەوە.

لەبارەی بەرهەمهێنانی ئێستا ئەو بەرپرسە رایگەیاند، ئەو بڕەی بەرهەمدەهێندرێ لە وێستگەکانی کارەبا بەکاردەهێندرێن، بەڵام بڕێک چڕکراوە کە بە دوو هەزار مەتر سێجا دەخەملێندرێت، ئەوا هاوتا لەگەڵ هەزار تۆن گازی شلکراوەی رۆژانە هەناردەی بازاڕەکانی ناوخۆ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی نەوت هەموو هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ، تاکو دووبارە وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی مەنسوورییە و عەکاز بکرێت، دوای ئەوەی بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی ئەو دوو ناوچەیە کارکردن تێیاندا وەستان.

Fly Erbil Advertisment