داعش له حه‌مرین هێرشی كرد
كوژراو و برینداریش هه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق له ناوچه‌ی حه‌وزی حه‌مرین كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله به كوردستات24ی راگه‌یاند، به‌ر له كه‌مێك داعش بۆسه‌ی بۆ هێزێكی سه‌ربازیی سوپای عێراق دانابوو و له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی مه‌فره‌زه‌ی سوپا، چه‌كدارانی داعش هێرشی سه‌ریان كرد و به ده‌ستڕێژی گوللـه سه‌ربازێك كوژرا و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، ئه‌و رووداوه له شوێنێكی ده‌وروبه‌ری حه‌وزی حه‌مرین روویداوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی بوونه‌ته بۆشایی ئه‌منی له نێوان سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق، چه‌كدارانی داعش ده‌ستی به جموجۆڵ و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و گونده كوردنشینه‌كان كردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه دزه ده‌كه‌نه ناوچه‌كه و هێرش و كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
H.B