هۆشدارییه‌ك بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێر
"لێزمه‌باران به‌رده‌وام ده‌بێت"
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، بەشی پێشبینی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، بە گوێرەی پێشبینی، لە ماوەی 12 كاتژمێری داهاتوو، لێزمه باران و هه‌وره‌تریشقه له هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاند، لێزمه باران و هه‌وره‌تریشقه ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر ( قەزای کۆیە و تەق تەق و دەورو بەری) ده‌گرێته‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم روونیكرده‌وه، له 12 كاتژمێری داهاتوو لێزمه باران هه‌ر یه‌ك له ئیداره‌كانی راپەرین و گەرمیانیش دە گرێتەوە بۆئەم مەبەستە هۆشداری ده‌درێته هاووڵاتیان كه ئه‌گه‌ر كاری پێویست نه‌بوو نه‌چنه ده‌ره‌وه.