ته‌ندروستی دهۆك 30 تیمی فریاگوزاری بۆ كاتی روودانی لافاو پێده‌هێنێت
ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ پارێزگای هه‌ولێر ده‌ربڕی

K24- دهۆك:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی دهۆك پێكهێنانی 30 تیمی فریاگوزاریی بۆ كاتی روودانی لافاو راگه‌یاند و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ پارێزگای هه‌ولێر نیشاندا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دكتۆر ئه‌فراسیاب مو‌سا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی دهۆك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه ته‌ندروستییه فریاگوزارییه‌كان كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر میكانیزمه‌كانی هاوكاریكردن و به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتییان له‌كاتی روودانی لافاو و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاماده‌باشی به‌رده‌وامدا بن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا 30 تیمی ته‌ندروستیی فریاگوزاری له سه‌رانسه‌ری پارێزگای دهۆك پێكبهێنرێن، له‌ناویان 4 تیمی له ئاماده‌باشی به‌رده‌وامدا بن، بۆ حاڵه‌ته لهناكاوهكان له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان له سنووری ئه‌و پارێزگایه.
هه‌وره‌ها ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ر هاوكاریكردنێكی فریاگوزاری بۆ زیانپێگه‌یشتووانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ربڕی.
H.B