یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی روودانی لافاو به‌ڕێوه‌چوو
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو

K24- هه‌ولێر:
لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لێژنەیەکى لێکۆڵینەوە و دەرخستنى هۆکارەکانى دروستبوونى لافاو و چارەسەرى، یەکەم کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا.
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2021.12.18، لەسەر راسپاردەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارى دروستبوونى لافاو لە شارى هەولێر و دەستنیشانکردنى رێگهچارە بۆ بەرگرتن و دووبارەنەبوونەوەى لافاو لە شارى هەولێر ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا کە سەرۆك و ئەندامانى لێژنەى ناوبراو ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى پێڕاگەیاندن، کە لە زووترین کاتدا لێکۆڵینەوە لە هۆکارى دروستبوون و دووبارەبوونەوەى لافاو لەشارى هەولێر بکەن، بۆ ئەوەى بزانرێت كه‌مته‌رخه‌میی و کێشەكان له كوێ هه‌بووه و لەکوێش دەستکارى و رێگرى لە كه‌ندەکان کراوە، کە بۆتە هۆکارى دروستبوونى ئەو لافاوە.
هەروەها تەئیکدى لەسەر ئەوە کردەوە، کە بەهیچ شێوەیەك نابێت چاوپۆشی لە هیچ کەس و خاوەن پڕۆژه‌یەك بکرێت، کە ده‌ستدرێژی كردبێتە سه‌ر رێڕه‌وی ئاو، یان به‌شێوه‌یه‌ك لە شێوەکان پڕۆژه‌كانیان لەسەر رێڕەوى ئاو جێبهجێكردبێت و ئەمجۆرە رووداوە نەخوازراوانەى لێكەوتبێەوە.
راشیگەیاند دەبێت لێژنەى ناوبراو هەموو ئەوانەی ده‌ستنیشانکرا کاریان لەسەر بکات و بەپەلە رێگهچارەى یەکجارەکی بۆ بەرگرتن لە دووبارەنەبوونەوەى لافاو بدۆزێتەوە.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ، كه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیار پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه درا.
ئه‌مڕۆش له فه‌رمانێكدا، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناوی سه‌رۆكی لیژنه، نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت له لیژنه‌كه و ته‌واوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی ئاشكراكرد، كه سه‌رجه‌میان له 11 كه‌س پێكهاتوون، وه‌ك له‌م فه‌رمانه‌ی خواره‌وه‌دا ئاماژه‌یان پێدراوه:

H.B