"له‌گه‌ڵ تیمێكی زانستی ده‌ستكرا به داڕشتنی پلانێكی ستراتیژی بۆ رێگه‌گرتن له روودانی لافاو"
"داواكارین له پسپۆران سه‌رنج و بۆچوونه‌كانیان بۆمان بنێرن"
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستكرا به داڕشتنی پلانێكی ستراتیژی بۆ رێگه‌گرتن له روودانی لافاو له هه‌ولێری پایته‌خت، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌ندازیار عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، له‌سه‌ر گرفتی روودانی لافاو له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ دوو پسپۆڕی زانستی گفتوگۆی گرنگ له‌باره‌ی دووباره روونه‌دانی لافاو كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ (پێشه‌وا بارزان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له زانستی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و لێزان خالید زه‌ویناس)، ده‌ستمانكرد به ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌ك و چه‌ند پێشنیارێك و دانانی سێ پلانی فریاگوزاری و ستراتیژی له‌باره‌ی به‌رگرتن له روودانی لافاو له هه‌ولێری پایته‌خت.
ئه‌ندازیار عه‌لی ره‌شید روونیكرده‌وه، داواكارین له پسپۆران سه‌رنج و بۆچوونه‌كانیان بۆمان بنێرن، تاوه‌كو بابه‌ته‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت، له داهاتووش ده‌قی پڕۆژه‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.