ژماره‌یه‌ك مه‌یمون 250 سه‌گ ده‌كوژن
له تۆڵه‌ی كوشتنی به‌چكه‌یه‌كی مه‌یمون شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست" بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌یمونی شه‌ڕكه‌ر جه‌نگێكی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سه‌گه‌كانی گوندێكی ناوچه‌ی "ماهارشترا"ی هیندستان ئه‌نجام دا، كه ماوه‌ی مانگێكه به‌رده‌وامه، دوای ئه‌وه‌ی به‌چكه‌یه‌كی مه‌یمون له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌گێكه‌وه كوژرا.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی هیندستان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له‌لایه‌ن مهیمونهكانهوه (250) سه‌گ براونه‌ته لوتكه‌ی باڵه‌خانه و دره‌خته به‌رزه‌كان، له‌وێوه فڕێدراونه‌ته خواره‌وه و كۆتاییان پێهاتووه.
دانیشتووانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن هیچ سه‌گێك له تۆڵه‌ی مه‌یمونه‌كان ده‌ربازی نه‌بووه و به‌رده‌وام مه‌یمونه‌كان سه‌گیان رفاندووه و له به‌رزاییه‌كانه‌وه فڕێیانداونه‌ته خواره‌وه، بۆیه په‌یوه‌ندییان به پۆلیسی دارستان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان پێنه‌كراوه، ته‌نانه‌ت هیچ مهیمونێكیشیان پێنه‌گیراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی دارستان هیچیان پێنه‌كرا، خه‌ڵكه‌كه خۆی به كۆمه‌ڵ رووبه‌ڕووی مه‌یمونه‌كان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان پێنه‌كراوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا، به‌ڵكو چه‌ند كه‌سێكیش به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌یمونه‌كان برینداربوون.
دانیشتوانی ناوچه‌كه چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه مه‌یمونێك توله سه‌گێكی له‌بن باڵی گرتووه و ده‌یه‌وێت له به‌رزاییه‌كه‌وه فڕێیبداته خواره‌وه، باس له‌وه‌ش كراوه، دانیشتوانی ناوچه‌كه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، په‌لاماری مه‌یمونه‌كان منداڵه‌كانیشیان بگرێته‌وه.