دوو تەقەکەر لە سلێمانی دەستگیر کران
هەڵیانکوتاوەتە سەر دوکانێک و تەقەیان لە خاوەنەکەی کردووە
K24 - سلێمانی
دوای ئەوەی دوێنێ دوو کەس هەڵیانکوتایە سەر دوکانێک و تەقەیان لە خاوەن دوکانەکە کرد، ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس دەستگیری کردن.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: "مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر دوكانێك له‌شاری سلێمانی‌و ته‌قه‌یان له‌خاوه‌نی دوكانه‌كه كردبوو.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە: "پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (د، ر، م) له‌دایكبووی 1965 و (أ، د، ر) له‌دایكبووی 1999 ده‌ستگیربكه‌ن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێل و دوو چه‌ك له جۆری ده‌مانچه كه تۆمه‌تباران له‌كاتی تاوانه‌كه‌یاندا به‌كاریانهێنابوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "ئێستا هه‌ردوو تۆمه‌تباری ناوبراو به بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی (405) و (31) له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".