وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: به بایه‌خه‌وه له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانین
"گفتوگۆ له‌باره‌ی دواین پێشهات و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه و میكانیزمه‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كرا"

K24 – هەولێر:
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌سه‌ر دوایین پێشهاتی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 20 - 12 - 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی دیبلۆماسی و سه‌ربازی باڵای ئه‌و ووڵاته كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت و راوێژكاران و له‌ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو لا ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی دواین پێشهات و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه و میكانیزمه‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، كرا.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه، وه‌زیری پێشمه‌رگه باسی له هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد، دووپاتی به‌رده‌وامیدان به‌دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و ئه‌مه‌ریكا كرایه‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه گوتی:" له ده‌ستپێكی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش، سوپای ئه‌مه‌ریكا هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه و وڵاتانی هاوپه‌یمانان رۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ری له تێك‌شكان و راوه‌دوونانی تیرۆریستان له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه". ده‌شڵێت: "ئێمه به بایه‌خه‌وه له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانین.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، له ئێستادا دڵنیایی زیاتر له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه و ئێمه چه‌ندینجار ده‌ستپێشخه‌ریمان بۆ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنی كۆتایی كردووه، كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌قازانجی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه ته‌واوده‌بێت، كه بۆشایی ئه‌منی تێدایه و لێره‌و له‌وێ تیرۆریستان ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرن وخه‌ڵكی بێ تاوان ده‌كه‌نه ئامانج.
