له‌ داره‌توو هۆشداری ده‌درێت و پارێزگای هه‌ولێریش رێنمایی بۆ خۆپاراستن له‌ لافاو بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه‌

دیمه‌نێكی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر
دیمه‌نێكی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ناحیه‌ی داره‌توو، مه‌ترسی هه‌ڵسانی لافاو له‌ ئارادایه‌ و تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسی هه‌یه‌، داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن رووبكه‌نه‌ ناو هه‌ولێر و له‌ ماڵه‌كانیان نه‌مێننه‌وه‌.

هاوكات پارێزگای هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك رێنمایی تایبه‌ت به‌ خۆپاراستن له‌ لافاوی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی رێنماییه‌كان

چۆن خۆمان ببپارێزین پێش روودانى لافاو و لەکاتی روودانى لافاو

هاووڵاتى بەڕێز:

لە پێناو سەلامەتى خۆت و خێزانەکەت، لە کاتى هەستکردن بە مەترسیەکانى دروستبوونى لافاو.

پێش روودانى لافاو پێیوستە رەچاووى ئەم خاڵانەى خوارەوە بكرێت:

یەکەم/ چاودێریکردنی زانیارییەکانى کەشناسی و وەرگرتنی ژمارەی گروپ یا ئاژانسى لافاو

دووەم/ دیاریکردنی شوێنێکی بەرز و گونجاو لەماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان

سێیەم/ پاراستنی بەڵگە نامە و کەل و پەلە گرنگە و بەنرخەکان و پاراستنیان لەو شوێنە کە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت

چوارەم/ ئامادەکرنی گونیە و پڕخۆڵ کردنى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان، بۆ گرتنى ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەى کە مەترسین لەکاتى دروست بوونى لافا ئاویان لێبێتە ژوورەوە

لەکاتی ڕوودانى لافاو چى دەکەیت؟

یەکەم/ بڕۆ بۆ ئەوشوێنەی بەرز و گونجاوەى کە لە ماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەت ئامادەت کردووە بێ دواکەوتن.

دووەم/ بڕینی تەزووی کارەبا و ھێلی خازی ماڵه‌وه‌تان.

سێیەم/ شوفێری نەکردن.

چوارەم/ دورکەوتنەوە لە رێڕەوە ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان