باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌گه‌ڵ میری ئێزدیان كۆبووه‌وه
"ئەمه‌ریکا پابەندە بە پشتیوانیکردنی کۆمەڵگه‌ی ئێزدی"

K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و میری ئێزدیان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌و پێكهاته ئاینییه كۆبوونه‌وه، واشنتن پاڵپشتی خۆی بۆ ئێزدییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، ماسی‌و تولەر باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عێراق لەگەڵ میر حازم بەگ میری ئێزدیان و بابە شێخ عەلی ئەلیاس سەرکردەی ڕۆحیی ئێزدیان کۆبووەوە.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر راشیگه‌یاند، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و میری ئێزدیان له‌بارەی ئه‌و كێشانه‌ی رووبەڕووی کۆمەڵگەی ئێزیدیان له عێرق، گفتوگۆیانكرد.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر روونیكرده‌وه، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگای ئێزدی و پێکهاتە ئایینی و ئێتنیکیەکانی دیكه‌ی هەرێمی کوردستان و عێراق.
