كۆمه‌كی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر 21 ملیار دیناری پێویسته
له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ك بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر كۆده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو به هۆی لافاو زیانیان به‌ركه‌وتبوو، هاوكات له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وامه.
له باره‌ی راده‌ی زیانه‌كانه‌وه، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عه‌ونی رایگه‌یاند، تێكڕای زیانلێكهوتووان پێویستیان بە پتر لە 21 ملیار ديناره بۆ كۆمه‌ككردنیان.
وه‌زیری شاره‌وانی گوتیشی: ئەمه ئەركێكی قورسه و هیوادارین حكومەتی عێراق لە بودجەی فریاگوزاری پارەیەك بۆ ئه‌م پرسه بۆ تەرخان بكات.
ئاشكراشیكرد، لافاوه‌كه زیانی لە دوو هەزار و 500 ماڵ داوه و جیا له‌وه‌ی 400 ماڵ بەتەواوی لەناو چوون. 150 شوێنی بازرگانی زیانیان به‌ركه‌وتووه و نزیكی 900 ئۆتۆمبێل نغرۆ بوون، جیا له نغرۆبوونی زەوییەكی زۆری كشتوكاڵی، وێڕای زیانێكی زۆر بە قوتابخانە، شەقام، پرد، بۆریی ئاو و وێستگەكانی گواستنەوەی كارەبا كه‌وتووه.
هاوكات پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 12 کەس، زیانە مادییەکانیش بە 21 ملیار دینار دەخەمڵێندرێت.
روونیشیكرده‌وه، لافاوەکەی شەوی 17/12/2021، 15 شوێنی هەولێری گرتووەتەوە و 12 کەس گیانیان لەدەستداوە، 10 کەسیان تەرمەکانیان گەیشتووەتە پزیشکی دادوەری و رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە، کە سێ هاووڵاتی هەولێر، کوردێکی ئیزدی، سێ هاووڵاتی بە رەگەز عەرەب، هاووڵاتییەکی تورک، دوو هاووڵاتی نیپاڵی بوون. تائێستاش دوو هاووڵاتی بێسەروشوێنن بەناوەکانی ئومێد شامل و منداڵێک بەناوی دانەر نەبەز".
گوتیشی: "لافاوەکە کاریگەری زۆر بووە و زیانە مادییەکانیش زۆرە، 2 هەزار و 509 خێزان ئاو چووەتە ماڵەکانیان، هەروەها 402 خانوو زیانیان بەرکەوتووە و دیوارەکانیان رووخاوە یان دەرگا و پەنجەرەکانیان تێکچووە، 867 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە، کە ژمارەیەکیان ئۆتۆمبێلی حکومین لەکاتی چوونی تیمەکان بۆ هاوکاریکردنی خەڵک کەوتوونەتە ژێر ئاو، 153 دوکان و مارکێت و کارگە و پێشانگای ئۆتۆمبێل و گەراج زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها زیان بە ژمارەیەکی زۆر زەوی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری کەوتووە".
ئومێد خۆشناو، باسی له‌وه‌شكرد، زیانی زۆریش بەر رێگاوبان، تۆڕی کارەبا و ئاو، پرد، قوتابخانە و بینایەی حکومی کەوتووە، هەردوو بەنداوی بچووکی بێستانە و کەردز زیانیان بەرکەوتووە و مەترسیان لەسەرە ئێستا تیمەکانمان لەوێن کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان".
دوای روودانی لافاوه‌كه، هاووڵاتیانی خێرخواز و كه‌سایه‌تییه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دهستیانكردن به هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له نووسراوێكدا، كه ئاراسته‌ی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێری كرد، فاروقی مه‌لا مسته‌فا، خاوه‌نی كۆمپانیای ئاسیاسێل رایگه‌یاند، دوای روودانی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر، بۆ به‌هاناوه‌چوونی خێزانه زیانپێگه‌یشتووه‌كانی لافاو، كۆمپانیاكه‌ی به‌پێویستی زانی بڕی یه‌ك ملیار دینار بۆ ئه‌و خێزانانه ته‌رخان بكات، كه له رووداوه‌كه‌دا زیانیان به‌ركه‌وتووه.
جگه له كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، وه‌به‌رهێنه‌ران كه‌مپینێكیان راگه‌یاند و ئه‌مڕۆ محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تاوەکو ئێستا ملیارێک و 460 ملیۆن دینار لەلایەن وەبەرهێنەران تەرخانکراوە و ژمارەکەش لە زیادبوونە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمەکەکە راستەوخۆ رادەستی پارێزگای ھەولێر دەکرێت و ھەڵمەتەکەش تاوەکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوامە.
هاوكات له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی، دهۆك و ناوچه جیاجیاكانی دیكه مامۆستایانی ئایینی و بانگخواز و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كان هه‌ڵمه‌تیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پێداویستی و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و پاره رێكخستووه.
له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، كوردانی تاراوگه، كه‌مپینێكیان به ناوی "دڵمان لاتانه" بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوی هه‌ولێر راگه‌یاندووه و داوا ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی و ئایینی و نیشتمانی ره‌وه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری له كه‌مپینه‌كه‌دا بكات.
بۆ ئه‌و كوردانه‌ی له تاراوگه ده‌ژین ده‌توانن پاره له رێگه‌ی ئه‌م هه‌ژماره بانكییه‌وه ره‌وانه بكه‌ن:
Der Kurdische Diasporaverband e-V
IBAN:DE10440501990071023346)
(BIC:DORTDE33XXX