ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركرا كه زیاتر له 10 فه‌رمانی گرتنی هه‌بوو
بەرەو شوێنێكی نادیاری دەرەوەی قەزاكه هەڵاتبوو، به‌ڵام توانرا ده‌ستگیربكرێت
K24- پێنجوێن:
مەفرەزەكانی پۆلیس لە پێنجوێن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە زیاتر لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای چاودێرێكردن و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك، كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە و بەرەو شوێنێكی نادیاری دەرەوەی قەزای پێنجوێن هەڵاتبوو، توانرا تۆمەتباره‌كه به‌ناوی (ك، ف، ف) لەلایەن بنكەی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیر بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، ئه‌و تۆمه‌تباره زیاتر لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە، بە پێی ماددەكانی (443، 446، 281، 21 و 23 ی هاتووچۆ، 432، 386) لەیاسای سزادانی عێراقی.
هه‌روه‌ها هاتووه، بەبڕیاری دادوەر، تۆمەتباره‌كه راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەست بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و 4 ماتۆرسكیلدا گسراوه.