یانه‌ی زاخۆ له شاری نه‌جه‌فه‌وه به 3 خاڵ گه‌ڕایه‌وه
له خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تی سێیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، یانه‌ی زاخۆ له شاری نه‌جه‌ف بووه میوانی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت، یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌ره‌كه‌ی كوردستان كۆتایی هات، گۆڵه‌كانی یانه‌ی زاخۆ له رێگه‌ی هه‌ردوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی (لوكاس سانتۆس و بڕۆنۆ ئۆلیڤێرا) تۆمار كرا.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل، له كۆی 14 یاری، 6 بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌م دێت، زاخۆ له یاریی داهاتووی له گه‌ڕی پازده‌یه‌می خولی نایابی عێراق میوانداریی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ده‌كات.