دوای زیاتر لە دوو دەیە مێسی و رۆناڵدۆ لە یاریگاکان نابینن
ئەم هەفتەیە گەڕێکی دیکەی فیفا دەی واتە یاری هەڵبژاردەکان بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەوەی هاندەرانی تۆپی پێی زیاتر سارد کردووەتەوە ئەوەیە، دوای زیاتر لە دوو دەیە بۆ جاری یەکەم، نە مێسی و نە رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان نابیننەوە.
فیفا دەی بۆ زۆربەی هاندەرانی تۆپی پێی جیهان رۆژمێرێکی بێزارکەرە، بەڵام ساڵانی رابردوو بەهۆی بوونی دوو ئەستێرەی دیاری جیهان، هاندەران ناچار بوون بە دیار شاشەکانەوە دابنیشن و سەیری دوو ئەفسانەکە بکەن، بەڵام لەمەودوا ئەو دوو ئەفسانەیە لە یاریگاکانی فیفا دەی نابیندرێنەوە.
مێسی و رۆناڵدۆ نزیکەی 23 ساڵ بە یەکەوە لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان جۆش و خرۆشێکی گەورەیان دروستکردبوو، بەڵام ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە رۆژی 31ـی ئۆگێستی 2026 بە یەکجاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند و کۆتایی بە کاروانەکەی لەگەڵ تانگۆ هێنا، بۆیە لەمەودوا هاندەرانی ئەرجەنتین دەبێت خۆیان لەگەڵ دۆخی دوای مێسی بگونجێنن.
El escudo más lindo de todos también quería dedicarte unas palabras, Capitán 🐐🔟.
— 🇦🇷 Selección Argentina ⭐⭐⭐ (@Argentina) September 1, 2026
Gracias, una vez más. Tu legado será infinito. pic.twitter.com/3TZfqVTFLs
لەلایەکی دیکەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەفسانەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ، ئەو یاریزانەش چەند مانگێک دوای وازهێنانی مێسی، ئەویش رۆژی 5ـی نۆڤێمبەری 2026 بە یەکجاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند و شۆکی تۆپی پێی جیهانی دوو هێندە کرد.
Portugal estará sempre em mim pic.twitter.com/dnFj51rxmh
— Cristiano Ronaldo (@Cristiano) November 5, 2026