وەزاره‌تی شارەوانی: رێڕەوە ئاوییەکانی قوشتەپە فراوان ده‌كرێن
"تیمێکی وەزارەت بە بەردەوامی چاودێریی کاری شارەوانییەکان دەکەن"
K24 -هەولێر:
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ به‌رگرتن له دووباره روودانی لافاو سەرجەم رێڕەوە ئاوییەکانی قوشتەپە خاوێن و فراوان ده‌كرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-12-2021 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی تیمەکانی شارەوانی لە شارۆچکەی قوشتەپە کرد کە ئێستا سەرقاڵی فراوانکردنی کەندی سرووشتی و رێڕەوە ئاوییەکانی ئه‌و سنووره‌ن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیگه‌یاند، سەرجەم رێڕەوە ئاوییەکانی قوشتەپە خاوێن کراونەتەوە، بۆ ڕێگری‌کردن لە مەترسیی لافاویش ڕێڕەوە ئاوییەکان فراوان ده‌كرێن، وێڕای ئەمە تیمێکی وەزارەت بە بەردەوامی چاودێریی کاری شارەوانییەکان دەکەن.