هاتووچۆی گشتی هه‌رێم بڕیارێك ده‌رده‌كات
"پێویست ناكات سه‌ردانی هاتووچۆی گشتی بكرێت"

K24 - هه‌ولێر:
فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل و ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پێویست ناكات سه‌ردانی هاتووچۆی گشتی هه‌رێم بكرێت.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، به گوێره‌ی به‌یانی 37ـی ساڵی 2021ـی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم، له رۆژی (3ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022) هاووڵاتیان بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن سه‌ردانی هاتووچۆی شاره‌كانیان بكه‌ن.
فازیل حاجی راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن و تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ باریك بگۆڕن، پێویست ناكات سه‌ردانی هاتووچۆی گشتی بكه‌ن، بەڵکو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەر شارێک لەلای خۆیەوە دەتوانێت تابلۆیەکەی بۆبگۆڕێت، ئەمەش کار ئاسانیەکە بۆ هاووڵاتیان.
.jpg)